لە سلێمانی گەلەرییەکی تایبەت دروست دەکرێت، کۆمەڵێک وێنەی بڵاونەکراوەی لێ نمایش دەکرێت
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی گەلەرییەکە کە لە قۆناغی کۆتاییدایە
ئاڤا نیوز
گەلەرییەکی تایبەت بە وێنە کۆنەکانی وێنەگر "ڕەفیق مەحموود" لە قۆناغی کۆتاییدایە. بڕیارە ژمارەیەکی زۆر وێنەی بڵاونەکراوەی کەسایەتییەکان و شاری سلێمانی لێ نمایش بکرێت.
وێنە گەورەکە: گەلەری، تایبەتە بە نمایشکردنی کاری هونەری، شێوەکاری یان فۆتۆگرافی هونەرمەندان. ئەو گەلەریەی دروست دەکرێت دەکەوێتە ناو بنکەی ژین بۆ کۆکردنەوەی ئەرشیف لە شاری سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: ڕۆستەم ئاغالە، هونەرمەندی شێوەکار، ئەرکی دیزاین و ڕێکخستنی گەلەریەکە جێبەجێ دەکات، بە ئاڤا میدیای وت، دروستکردنی گەلەرییەکە لەسەر داخوازی بنکەی ژین بووە. ئێستا لە قۆناغی جێبەجێکردنە و پێشبینی دەکەین تا دوو مانگی دیکە تەواو بێت. هەندێک وێنەی دەگمەنی لێ بڵاودەکرێتەوە کە لەلایەن وێنەگر ڕەفیق مەحموود و باوکیەوە، 100 ساڵ لەمەوبەر تۆمار کراون و بۆ یەکەمجارە لەو گەلەرییە نمایش دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە گەلەرییەکە چەند وێنەیەکی کاتی هاتنی مستەفا بارزانی بۆ سلێمانی نمایش دەکرێت کە بۆ یەکەمجارە بڵاودەکرێنەوە. بەوتەی ڕۆستەم ئاغالە، ئەو وێنانە لە ماڵی شێخ لەتیفی حەفید گیراون، لە وێنەیەکدا گۆرانی شاعیر چووەتە سەردانی بارزانی. جگە لەوە لە گەلەرییەکە کۆمەڵێک وێنەی دەگمەنی مام جەلال بڵاودەکرێنەوە کە لەلایەن ڕەفیق مەحموودەوە تۆمار کراون و یەکەمجارە نمایش دەکرێن. هەندێک وێنەی تر دەگەڕێنەوە بۆ ساڵانی بیستەکان، ئەوانیش یەکەمجارە نمایش دەکرێن.
باکگراوند: ڕەفیق مەحمود، لە ساڵی 1954 لە نزیک سەرای سلێمانی ستۆدیۆ ڕەفیقی دانا، ئەو پەرەی بە پیشەی باوکی دا. لە یەکەم جەنگی جیهانی باوکی ڕەفیق وێنەگری سوپای عوسمانی بووە، دوای کۆتایی هاتنی جەنگ گەڕاوەتەوە سلێمانی و کاری وێنەگری کردووە بە پیشەی سەرەکی. بە هەزاران وێنەی سلێمانی و کەسایەتییەکانیان ئەرشیف کردووە. ساڵی 2020 کۆچی دوایی کردووە و بەشی هەرە زۆری ئەرشیفەکانی ئەو وێنەگرە لە بنکەی ژینە.
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستوەردانی عێراق و کوردستان لەنێوان یاسا و سیاسەتدا
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆجەلان نامەیەک بۆ دانیشتووانی کەمپی مەخموور دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
10 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار