شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات

شەیری بکە لە:
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات

بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە عێراق

ئاڤا نیوز

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، لە ئەمڕۆ هەینییەوە شەپۆلێکی گەرمای نیوەکوڵان و شێیەکی خنکێنەر ڕوو لە وڵاتەکە بکات. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی:
بەپێی نوێترین پێشبینییەکانی دەستەی کەشوهەوا هەر یەکە لە شارەکانی بەسرە، میسان و بەشێک لە زیقار، لە ئەمڕۆ هەینی 8-8-2025ـەوە، ڕووبەڕووی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و پلەبەندیی ڕێژەی شێ دەبنەوە، ڕەنگە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوام بێت. 

زانیاریی زیاتر: پێشبینییەکان ئاماژە بە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە زۆربەی شارەکانی عێراق دەکەن، زۆرترین کاریگەریشی لەسەر ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی وڵات دەبێت، کە چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە 50 پلەی سیلیزی لە چەندین ناوچەدا، بەتایبەتی لە کاتەکانی نیوەڕۆدا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ