شێخ دارا: لە 400 ساڵی ڕابردوو گۆڕانکاری وا لە کەشوهەوای کوردستان ڕووی نەداوە

شەیری بکە لە:

شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا لە ئاڤا میدیا - هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00ی ئاڤا

ئاڤا نیوز

بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوای جیهان، ئەمساڵ پلەکانی گەرما ئاستی پێوانەییان تۆمار کرد. شێخ دارا دەڵێت، ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەشوهەوای کوردستان ڕوویاندا، لە ماوەی 400 ساڵی ڕابردوو ڕوویان نەداوە.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوا ڕایگەیاند، وشکەساڵی ئەمساڵ تەنیا عێراق و هەرێمی کوردستانی نەگرتووەتەوە، بەڵکو بەشێکی زۆری وڵاتانی عەرەبیش دووچاری وشکەساڵی و کەمی ئاو بوونەتەوە.

دەشڵێت، لەماوەی 10-7 تاوەکو 10-8ـی ئەمساڵ، ئەو گەرمایەی لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە لە 400 ساڵی ڕابردوو ڕووینەداوە، ئەمەش یەکێکە لە گۆڕانکارییە نامۆکانی کەشوهەوا.

شێخ دارا ئاماژە بەوەش دەکات، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ناوچەکانی دیکەی عێراق نزمترە، جگە لە گەرمیان نەبێت، بەرزترین پلە تائێستا لە هەرێمی کورستان 45 پلە بووە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان تاوەکو 15ـی ئەم مانگە بە بەرزی دەمێنێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ