بە نێوەندگیری ئەمریکا، ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
بە نێوەندگیری ئەمریکا، ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن

نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیلھام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بە ئامادەبوونی ترەمپ و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا و سەرۆکی ئازەربایجان، ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە واژۆکرا.

چیرۆکی سەرەکی: دوایی چەندین ساڵ لە ڕووبەڕبوونەوەی سەربازی، ئەرمینیا و ئازەربایجان ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتنی گرژییەکانی نێوانیان.

لێدوانە فەرمییەکان:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،دوای 35 ساڵ لە جەنگ سەرکەوتوو بووین لە هێنانەکایەی ئاشتی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەبەرهێنان لە ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی بوژانەوەی ئەو دوو وڵاتە، نامانەوێت جەنگی دیکە هەڵبگیرسێت، ئەرمینیا و ئازەربایجان پابەندن بە وەستاندنی هەموو شەڕ و پێکدادانەکان بۆ هەمیشە و کردنەوەی پەیوەندی بازرگانی و دیپلۆماسی و ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی یەکتر.

ئیلھام عەلیێڤ، سەرۆکی ئازەربایجان ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئاشتی ڕووداوێکی مێژووییە و زۆر دڵخۆشم، چونکە ئەمڕۆ مێژوویەکی گەورەی نوێ دەنووسینەوە. ، سوپاسی سەرۆک ترەمپ دەکەین بۆ ئەو کارانەی کە بۆ ئێمە و بۆ ناوچەکەمان و بۆ هەموو جیهان دەیکات.

نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەرکەوتنێکی گەورەمان بە ڕێککەوتنی ئاشتی بەدەستهێنا و لەگەڵ ئازەربایجان لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەدەینەوە، کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر ناوچەکە و جیهان دەبێت، ئەم هەنگاوەش بەبێ دەستوەردانی سەرۆک ترەمپ بە ئاسانی نەدەهاتەدی.

باکگراوند: ناکۆکییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1988 و دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤییەت هەردوو وڵات دەیانویست هەرێمی قەرەباخ بکەنە بەشێک لە سنوورەکانیان تا دواجار لە ساڵی 2023دا، ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بۆسەر ئەو هەرێمە ئەنجامدا و کۆنترۆڵی تەواوی هەرێمەکەی کردەوە.  

شەیری بکە لە: