
دیمەنی مانگاکا لە دواوەی ئۆتۆمبێل
ئاڤا نیوز
لەکاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلێکی بچووکی نەفەرهەڵگر لە بازگەی دەروەکۆتر لەناحیەی سەنگەسەر، دەست بەسەر مانگایەکی مرداربوودا دەگیرێت کە هەوڵدراوە لەبازاڕدا ساغی بکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا لەنزیک گوندی باراوا لەسنوری ناحیەی سەنگەسەر، مانگایەک لەشاخ هەڵدێراوە و خاوەنەکەی هەوڵیداوە بە پشتی ئۆتۆمبیلێکی بچووکی جۆری تایبەت بیگوازێتەوە بۆ سەنگەسەر، بەڵام لەبازگەی دەروەکۆتر لەدوای پشکنینی ئۆتۆمبیلەکەیان ،خاوەنی مانگاکەو شۆفێرەکە دەستگیردەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هۆبەی ئابووری ئاسایشی ڕاپەڕین بەهاوکاری یاریدەدەریەتی ئاسایشی سەنگەسەر، بڵاوی کردووەتەوە دوای ئاگادارکردنەوەی دکتۆری ڤێرتێرنەری سەنگەسەر و پشکنینی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی ئاسایش و ڤێرتێرنەری دەرکەوت ئاژەڵەکە لەکاتی لەوەڕاندن هەڵدێراوەو مرداربووەتەوە، بەڵام خاوەنەکەی ویستویەتی سەری ببڕێت لەکاتی سەربڕینەکەشی تەنیا سەرپێستیان بڕی بوو چەقۆکە بەتەواوی نەگەیشتبووەتە ملی مانگاکە و بەگوێرەی ڕێنمایی تەندروستی بەسەربڕین هەژمارناکرێت، بۆیە لیژنەکە بڕیاری لە ناوبردنی سەر ئاژەلەکەیداو دووکەسەکەشی دەستگیرکردوە.
لێدوانی فەرمی : دکتۆر هێمن حەسەن ، بەرێوبەری هۆبەی ڤێرتێرنەری سەنگەسەر، بەئاڤای ڕاگەیاند، "دوو لە پزیشکانی ڤێرتێرنەری پشکنیان بۆ مانگاکە کردووە، بەپێی پشکنینەکان دەرکەوتووە دوو کاتژمێر بووە مانگاکە مردار بووەتەوە، بۆیە شیاوی خواردن نەبووە و لەناو براوە.
زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا ئەم دووکەسە بەپێی مادەی 240 و لەدادگای لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکراون، لێکۆلینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستوەردانی عێراق و کوردستان لەنێوان یاسا و سیاسەتدا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆجەلان نامەیەک بۆ دانیشتووانی کەمپی مەخموور دەنێرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: تورکیا ڕۆڵێکی سەرەکی لە دانوستانەکانی ئاشتیدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهای بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار
7 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
11 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن هۆشداریی دەدات لە کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون
16 کاتژمێر لەمەوپێش