
تووشبوویەکی شێرپەنجە لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری کیمیایی لە نەخۆشخانە
ئاڤا نیوز
ڕووسیا دروستکردنی ڤاکسینێکی بۆ چارەسەری شێرپەنجە ڕاگەیاند و بڕیارە بەم نزیکانە یەکەم نەخۆشی شێرپەنجە ڤاکسینەکە وەربگرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڤاکسینەکە لەلایەن 'پەیمانگای توێژینەوەی گامالیا بۆ پەتا و مایکرۆبایۆلۆژی' پەرەی پێدراوە و تیایدا سوود لە ژیریی دەستکرد وەرگیراوە.
شێوازی بەکارهێنانی: ڤاکسینەکە بە شێوەیەکە کە بۆ هەر نەخۆشێک ڤاکسینێکی تایبەت درووست دەکرێت کە بتوانێت چارەسەری ئەو جۆرە لە شێرپەنجە لەو کەسەدا بکات.
ڤاکیسنەکە بە گوێرەی داتا جێنێتیکییەکانی کەسە نەخۆشەکە کاردەکات و خانە شێرپەنجەییەکان بە ئامانج دەگرێت.
تاقی دەکرێتەوە: بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا ڤاکسینەکە بە شێوەی تاقیکاری لەسەر نەخۆشەکان تاقی بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ناوەڕاستی ساڵی 2022ـەوە کار لەسەر پەرەپێدان بەم ڤاکسینە دەکرێت و ئومێدی زۆر بەوە هەیە کە بتوانێت لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەدا ڕۆڵێکی گرنگی هەبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندرووستیی ڕووسیا نزیکەی چوار ملیۆن تووشبووی شێرپەنجە لەو وڵاتە هەن و ساڵانەش 625 هەزار تووشبووی نوێ تۆمار دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 خولەک لەمەوپێش
حزبوڵڵای عێراق هەڕەشە لە سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب