مانگی 11 تەواوی هەولێر و ئیدارەی سۆران دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا تاوەکوو مانگی 11ـی ئەمساڵ، تەواوی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرۆژەکە ڕۆژی 2024-07-25 دەستی پێ کرد، ڕۆژی 2024-10-17 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە گەڕەکی شادیی هەولێر پڕۆژەکەی ڕاگەیاند، ئێستا نزیکەی سێ ملیۆن کەس لە کوردستان بوونەتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری، ئامانجەکە ئەوەیە تا ساڵی 2026 کارەبای تەواوی کوردستان ببێتە 24 کاتژمێری.
چیرۆکی سەرەکی: پڕۆژەی ڕووناکی لە هەولێر چووەتە قۆناغێکی دیکەوە، کارەبای 24 کاتژمێری بەشێوەی ئەزموونی لە دەرەوەی شەقامی 150 مەتری دەستی پێ کردووە و ئێستا گەیشتووەتە هەزاران هاوبەشی کارەبا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، تاوەکوو 1-9-2025، قەزای خەبات، قوشتەپە، بەحرکە، کەسنەزان، پیرمام، بەڕانەتی و دەشتی هەولێر دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا زانیویەتی، تاوەکو مانگی 11ـی ئەمساڵ، تەواوی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری.
بۆچی گرنگە: بە جێبەجێکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، هەزاران مۆلیدە لە گەڕەکەکان دەکوژێنرێنەوە، ئەمەش کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژینگەی سەرتاسەی کوردستان دروست دەکات، جگە لەمەش چیتر کێشەی کارەبا لە کوچە و کۆڵانەکانی کوردستاندا نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 17 خولەک لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری و مەترسییەکی زۆر گەورە !
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
کارەبای ڕووناکی دەگاتە سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەرمین قادر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
کارەبای ڕووناکی دەگاتە سۆران و چەند ناوچەیەکی دیکەی کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەرمین قادر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە ئاشکرا دەکات