شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
شێوازی نوێی ناونووسینی حاجییان ئاشکرا دەکرێت

ژمارەیەک حەجخواز - وێنەی ئاڤا - محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی چۆنییەتی ناو نووسینی حاجییان بۆ پرۆسەی حەج لە ساڵی داهاتوودا زانیاری دەخاتە ڕوو، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەش دەڵێت "سیستمەکە بە دیجیتاڵی دەکەین".

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی 9-8-2025، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاتژمێر 10:00ی ڕۆژی یەکشەممە، شێوازی نوێی ناو نووسینی حاجییان بۆ ساڵی 2026 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەخەینە ڕوو.

لێدوانی فەرمی: کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە ماوەیەکە کار لەسەر بە دیجیتاڵیکردنی سیستمی ناو نووسینی حاجییان دەکەن، سبەی یەکشەممەش سیتمێکی دیجیتاڵی بۆ تۆمارکردنی ناوی حاجییان ڕادەگەیەنن.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عەمرە وتیشی: هەر هاووڵاتییەک دەتوانێت لە ماڵی خۆی ناوی لە سیستمەکەدا بە بێ هیچ تێچوویەک تۆمار بکات، ئەمەش کار ئاسانی زۆر بۆ خەڵک دەکات.

کاروان ستوونی دەڵێت: بە دیجیتاڵیکردنی سیستمی ناونووسینی حاجییان یەکێکە لەو خاڵانەی کە لە کارنامەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ