لە سلێمانی نزیکەی 80%ـی فەرمانبەران لە چوارچێوەی هەژماری من بوونەتە خاوەن کارتی بانکی

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لە سلێمانی نزیکەی 80%ـی فەرمانبەران لە چوارچێوەی هەژماری من بوونەتە خاوەن کارتی بانکی

دیمەنی شاری سلێمانی و لۆگۆی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەڵێت: ئێستا نزیکەی 80%ـی فەرمانبەران لە هەژماری من خۆیان تۆمار کردووە و ئەو پرۆسەیە بە خێرایی بەردەوامە.

وێنە گەورەکە: هەژماری من، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامانج ئەوەیە تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەت بە بانکی بکرێت.

لێدوانی فەرمی: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەسەر تۆڕی ئێکس نووسیویەتی، تا ئێستا نزیکەی 80%ـی فەرمانبەران لە پارێزگای سلێمانی خۆیان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کردووە. سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی ئەم پێشکەوتنەیان بەدیهێنا.

"پێدانی کارتی بانکی بە بەشداربووان خێراتر دەکەین و دانانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) زیاتر دەکەین."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئاماری تیمی هەژماری من تا ئێستا 850 هەزار فەرمانبەر خۆیان تۆمارکردووە و خاوەنی هەژماری بانکین، مانگی ڕابردوو 400 هەزار فەرمانبەر لەڕێگای کارتی بانکییەوە مووچەکانیان وەرگرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ