نوێنەری ئەمریکا لە ناتۆ: زێلینسکی دەتوانێت بەشداری لە لووتکەی ئەلاسکا بکات

شەیری بکە لە:
نوێنەری ئەمریکا لە ناتۆ: زێلینسکی دەتوانێت بەشداری لە لووتکەی ئەلاسکا بکات

ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و ڤلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

سەرکردەکانی ئەوروپا دەیانەوێت کیێڤ بەشێک بێت لە دانوستانەکانی ئاشتی، سەرۆکی وڵاتەکەش دەیەوێت بەشداری لە لووتکەی نێوان ترەمپ و پووتین بکات، لەبارەی ئەمەشەوە باڵیۆزی ئەمریکا لە ناتۆ ئاماژە بەوە دەکات دەکرێت زێلێنسکی بەشداری کۆبوونەوەکە بکات.

چیڕۆکی سەرەکی: هەر یەکە لە ترەمپ و پووتین بڕیارە 15 مانگ لە ئەلاسکا کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی  ئەنجام بدەن، ئۆکراینا نیگەرانە لەم کۆبوونەوەیە، هەر چەندە تاوەکو ئێستا ئاشكرا نەکراوە کە زێلێنسکی بەشداری لە کۆبوونەوەکە دەکات یاخوود نا، چونکە سەرچاوە ڕووسییەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە لەم کاتەدا  تەنیا پووتین و ترەمپ یەکتری دەبینن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ماتیۆ ویتاکەر باڵیۆزی ئەمریکا لە ناتۆ، لەبارەی بەشداریکردنی زێلینیسکی لە کۆبوونەوەکە بە CNNـی وت، بە دڵنیاییەوە پێموایە، دەشڵێت، ناتوانرێت گرێبەستێک هەبێت کە هەموو ئەوانەی بەشدارن تێیدا ڕازی نەبن، کاری لە پێشینە ئەوەیە ئەم شەڕە کۆتایی پێبهێنرێت.

کاریگەری و لێکەوتەکان: لووتکەی پلان بۆ دانراو بەبێ زێلێنسکی نیگەرانیی دروست کردووە، تەنانەت یەکێتیی ئەوروپا ڕەتیکردووەتەوە ڕێککەوتنێک بکرێت کە پێویست بکات کیێڤ دەستبەرداری بەشێک لە خاکەکەی بێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ