دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوادەکەوێت

شەیری بکە لە:
دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دوادەکەوێت

دیمەنێک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

بڕیاربوو قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستپێبکات، بەڵام پرۆسەکە وەستاوە و هۆکارەکەی نەگەڕانەوەی تەواوی ناوەکانە لە وەزارەتی شارەوانی.

چیرۆکی سەرەکی: زیاتر 26 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی سنوورەکە زەوی پێویست لەبەردەست نییە، تەنیا هەشت هەزار پارچە زەوی لەنەردەستن بۆ دابەشکردن.

لێدوانی فەرمی: خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران بە ئاڤای گوت، "بەشێکی ناوەکان ماون بگەڕێنرێنەوە و تەنیا هەشت هەزار زەوییشمان لەبەردەستە، دەمانەوێ سەرجەم ناوەکان بەردەست بن بەگوێرەی خاڵ زۆری ئەو ژمارە زەوییە دابەش بکەین."

لەلایەکی دیکەوە: سەربەست مەولود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێكخستنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، "وردبینیمان لە 20 هەزار فۆرمی دیکە تەواوکردووە و بەمنزیکانە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ پەسەندکردن."

شەیری بکە لە: