ئاڤا نیوز
سەرەڕای چاوەڕوانییەکان بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێیدا بە هیچ شێوەیەک باسی ئەو بابەتەی نەکرد و بڕیاردان لەسەری بۆ ماوەی 10 ڕۆژی دیکە دواخرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیراندا، چاوەڕوان دەکرا ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەکانی هەولێر و بەغدا لەلایەن تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقەوە، پێشکەش بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران بکرێت، بەڵام ئەم هەنگاوە نەنرا و پرسی مووچە خرایە دەرەوەی کارنامەی کۆبوونەوەکە.
هەولێر پێش وادەی دیاریکراو کارەکانی تەواو کردبوو، ئەمەش چاوەڕوانکراو نەبوو بۆ بەغدا. بەهۆی پشووی چلەی ئیمام حوسێنەوە لە عێراق، کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو، کە بڕیارە یەکلاکردنەوەی کۆتایی پرسی مووچە لەو کۆبوونەوەیەدا بێت.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدای بە "ئەرێنی" وەسف کرد و بە ئاڤای ڕایگەیاند کە دۆسیەی نەوت چارەسەر کراوە و ڕێککەوتنی لەسەر کراوە. بە گوتەی ئەو، "ئەوەی ماوەتەوە تەنیا داهاتی نانەوتییە، کە وتوێژەکان لەسەری بەردەوامن و بەرەوپێشچوونی باش هەیە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناکۆکیی سەرەکیی ئێستا لەسەر داهاتە نانەوتییەکانە. بەغدا داوای ڕادەستکردنی 100%ـی داهاتی باج و گومرگ، لەگەڵ 50%ـی داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی هەرێم دەکات. لە بەرامبەردا، شاندی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە ماددەی 21ـی یاسای بودجە، پێی وایە تەنها ئەرکیەتی 50%ـی کۆی گشتیی داهاتە ناوخۆییەکان ڕادەست بکات.
بەدواداچوونی ئاڤا: دواخستنی بابەتەکە لەلایەن بەغداوە جۆرێکە لە کات کووشتن، بە ئامانجی کڕینی کات تاوەکو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرز دەبێتەوە. لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنان نزیکەی 150 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا بگاتە 200 هەزار بەرمیل، کە ئەمە خواستی بەغدایە. هۆکارێکی دیکەی ئەم دواخستنە ئەوەیە کە عێراق لە ئێستادا بەهۆی ڕاگرتنی هەناردە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، ناتوانێت ئەو نەوتە هەناردە بکات و ناچارە عەمباری بکات، کە ئەمەش تێچوویەکی زۆری دەوێت و زیان بە ئابوورییەکەی دەگەیەنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
خانمی یەکەمی ئەمریکا هەڵوێستەکانی ترەمپ دەگۆڕێت
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
لە دهۆک 17 کەس بە تۆمەتی قومارکردن دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
9 خولەک لەمەوپێش
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پێشانگای سەبەتەی ترێ دەکرێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوان عەبدوڵڵا: هەناردەكردنەوەی نەوتی کوردستان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی