هۆشیار زێباری: بڕانی کارەبا لە عێراق سەرکەوتنی پڕۆژەی ڕووناکی دەردەخات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، کوژانەوەی تەواوەتی کارەبا لە هەموو پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان لەم گەرمایە تاقەتپڕوکێنەدا، نیشانەی سەرکەوتنی "پڕۆژەی ڕووناکی"ی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام، لەکاتێکدا کوردستان شایستە داراییەکانی خۆیشی لەلایەن بەغداوە پێنەدراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دوشەممە 11-8-2025، لەکاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆوە لە بەغدای پایتەخت و سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، کارەبای نیشتمانی تووشی کوژانەوەی گشتیی 'شەت داون' بووەوە، وەزارەتی کارەبای فیدراڵیش ئاشکرایکرد کە بەهۆی زیارەتی ملیۆنی بۆ چلەی ئیمامی حوسێن فشارێکی زۆر کەوتووەتەسەر هێڵەکانی کارەبا و ئەوەش هۆکاری لەناکاوی پچڕانی شەش هەزار مێگاوات کارەبا بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، کوژانەوەی کارەبا لە پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان لەم پلە بەرزەی گەرمادا، ئاماژەیەکی نوێیە لەسەر سەرکەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتیان لەڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم سەرکەوتنەی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڕینی شایستە داراییەکانی، سەرەڕای ئەوەش حکومەتی کوردستان خواستی خۆی بۆ یارمەتیدانی حکومەتی فیدراڵ لە چارەسەری کێشەی کارەبادا ڕاگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ڕووسەکان ناپلیۆن و هیتلەریان تێکشکاند
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەر کەسێک بەشەخۆراک وەرنەگرێت ناوی لە پسوولەی خۆراک دەسڕێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پێشانگای سەبەتەی ترێ دەکرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ڕووسەکان ناپلیۆن و هیتلەریان تێکشکاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن: داگیرکردنی غەززە هەنگاونانە بەرەو شەڕێکی هەمیشەیی
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
هەر کەسێک بەشەخۆراک وەرنەگرێت ناوی لە پسوولەی خۆراک دەسڕێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبای عێراق: کارەبا قۆناغ بە قۆناغ دەگەڕێتەوە