هۆشدارییەکی تووند لە موقتەدا سەدرەوە بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق

شەیری بکە لە:
هۆشدارییەکی تووند لە موقتەدا سەدرەوە بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق

دەقی نووسراوەکەی سەدر. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دوای نمایشی سەربازی ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق لەناو مەزارێکی پیرۆزی شیعەکان لە کەربەلا، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی دەڵێت، نمایشی سەربازیی لەناو شوێنە پیرۆزەکاندا بە هەموو شێوەیەک قەدەغە و ڕێگەپێنەدراوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە دوێنێوە گرتەی ڤیدیۆیی ژمارەیەک گرووپی چەکداری بڵاوبووەتەوە کە لەناو یەکێک لە مەزارە پیرۆزەکانی شیعە لە پارێزگای کەربەلای ناوەڕاستی عێراق، لەناو ڕێوڕەسمی چلەی ئیمامی حوسێن نمایشی سەربازیی دەکەن، لە ڤیدیۆکەدا گرووپەکان مووشەک و درۆن نمایش دەکەن، ئەوەش وەک پەیامێکی هاوسۆزی ڕەمزی بۆ ئێران و بەرەی مقاوەمە لە شەڕی 12 ڕۆژەیاندا دژی ئیسرائیل ناودەبرێت.

نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێک کە لە میدیای عێراقیدا بڵاوکراوەتەوە، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانی شیعی بەدەستوخەتی خۆی نامەیەکی نووسیووە کە تەنیا سێ وشەیە و ئەوەی خستووەتەڕوو، "بەسەربازگەکردنی مەزارگەکان قەدەغەیە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: