عێراق لە 62 ترلیۆن دینار داهات، پێنج ترلیۆنی بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە و 319 ملیار دیناری لێ وەرگرتووە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕاپۆرتی فەرمیی وەزارەتی دارایی عێراق سەبارەت بە داهات و خەرجییەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2025، کۆی داهاتەکانی دەوڵەت گەیشتووەتە 62 ترلیۆن دینار، کە 92%ـی ئەم داهاتە لەسەر نەوت بووە. لە هەمان ماوەدا، زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کراوە و لە بەرامبەردا بڕی 319 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی لە هەولێرەوە ڕادەستی بەغدا کراوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی دارایی فیدراڵیی عێراق ئەو داتا و خشتانەی بڵاوکردنەوە کە تایبەتن بە حیساباتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی خشتەکانی داهات، داهاتەکان بەم شێوەیە بوون:
٠ کۆی گشتیی داهات: 62 ترلیۆن و 3 ملیار و 937 ملیۆن دینار بووە
٠ داهاتی نەوت: 57 ترلیۆن و 52 ملیار و 854 ملیۆن دینار بووە
٠ داهاتی نانەوتی: 4 ترلیۆن و 951 ملیار و 282 ملیۆن دینار بووە
ئەم ژمارانە دەریدەخەن کە بودجەی عێراق بە ڕێژەی 92% پشتی بە داهاتی نەوت بەستووە و تەنها 8%ـی لە سەرچاوەی دیکەی وەک باج و ڕسوماتەوە بووە.
خەرجیی مووچە: لەکۆی گشتیی داهاتەکان، بەشێکی زۆر بۆ مووچەی فەرمانبەران و خەرجییە کۆمەڵایەتییەکان ڕۆیشتووە، بڕی 30 ترلیۆن و 25 ملیار 45 ملیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرجکراوە. ئەمەش واتای ئەوەیە کە نزیکەی 48%ـی کۆی داهاتی شەش مانگی یەکەمی دەوڵەت تەنیا بۆ مووچەی فەرمانبەران خەرج کراوە.
پشکی هەرێمی کوردستان: ڕاپۆرتەکە بە ڕوونی ئاماژەی بەو بڕە پارانە کردووە کە بۆ هەرێمی کوردستان خەرج کراون و ئەو داهاتانەی لێی وەرگیراون:
٠ پارەی خەرجکراو بۆ هەرێمی کوردستان: لە خشتەی خەرجییە گشتییەکاندا کۆی گشتیی خەرجی بریتی بووە لە 5 ترلیۆن و 166 ملیار و 760 ملیۆن دینار.
٠ داهاتی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان: لە بەشی داهاتەکان، بە ڕوونی ئاماژە بەوە کراوە کە "داهاتە نانەوتییەکان کە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی گەنجینەی دەوڵەت کراوە" بڕەکەی 319 ملیار و 346 ملیۆن دینار بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داتاکان دەریدەخەن کە ئابووریی عێراق هێشتا بە ڕێژەیەکی زۆر پشتبەستووە بە نەوت. لەکاتێکدا حکومەتی فیدراڵی لە شەش مانگدا زیاتر لە 5 ترلیۆن دیناری وەک خەرجی بۆ هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە، لە بەرامبەردا بڕی 319 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی لە هەولێرەوە بە فەرمی وەرگرتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
لەماوەی 12 ڕۆژدا 19 بەنزینخانە لە هەولێر سزادراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە هەفتەی ڕابردوو 10 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بە بڵاوکردنەوەی "ئاشت ببینەوە"، شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
27 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
12 ئاب
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
11 ئاب
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
11 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێک بۆ مووچە لە بەغدایە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو کێشە چارەسەر بکرێن