زلهێزەکانی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران نیشان دەدەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ئاڵای نەتەوە یەکگرتووەکان. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئامادەیی خۆیان بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران ئاگادار دەکەنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی نامەیەکی هاوبەش کە دەست ئاژانسی فرانس پرێس کەوتووە، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بە نەتەوە یەکگرتووەکانیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر تا کۆتایی مانگی ئاب هیچ ڕێگەچارەیەکی دیپلۆماسی نەدۆزرێتەوە، ئامادەن سزاکانی سەر ئێران دووبارە بسەپێننەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە نامەکەدا کە لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی هەر سێ وڵاتی ئەوروپاوە بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نووسراوە، تێیدا هاتووە "پابەندن بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازە دیپلۆماسییەکان کە لەبەردەستیاندان بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئێران دووبارە دەست بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی ناکاتەوە".
ئەمەش بزانە: ئەگەر ئێران تا کۆتایی ئەم مانگە دەست بە دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا نەکاتەوە، وڵاتانی ئەوروپا سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکانی بەسەر دەسەپێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە