
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی عێراق و تورکیا. وێنە؛ میدیای فەرمی عێراق
ئاڤا نیوز
بۆ پتەوکردنی هاوکاریی نێوان دەسەڵاتە گومرگییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات، عێراق و تورکیا لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەکی گومرگیی هاوبەش ڕێککەوتن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە، ڕێککەوتنەکە لە میانی کۆبوونەوەیەکدا بووە لە پایتەختی تورکیا، کە لەلایەن سامی ڕازی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دەروازە سنوورییەکان و گومرگ و گواستنەوە و سەزای ئۆچارماک، جێگری وەزیری بازرگانیی تورکیا، سەرپەرشتی کراوە.
بەگوێرەی ڕاگەێیێنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا ڕێککەوتون لەسەر ئاسانکردنی جووڵەی بازرگانی و بەرزکردنەوەی ئاستی کارکردن لە دەروازە سنوورییەکان.
زانیاریی زیاتر: هەردوولا ئامادەیی خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ 30 ملیار دۆلار نیشان داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاویی ئاكرێ چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاویی ئاكرێ چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
سووریا ڕێگەی بە لاریجانی نەداوە ئاسمانەکەی بۆ چوونە لوبنان بەکاربهێنێت