کۆمسیۆنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ کەسوکاری گەریلا و سەربازە تورکە کوژراوەکان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی تورکیا. وێنە؛ میدیا تورکییەکان
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هاوپشتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیا دوای سێیەمین کۆبوونەوەی خۆی کە دوێنێ سێشەممە بەڕێوەچوو، بڕیاریدا لە کۆبوونەوەی داهاتوودا لەگەڵ لایەنە زیانلێکەوتووەکانی شەڕ کۆببێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئامانجی سەرەکی کارەکانی کۆمیسیۆنەکە ئامادەکردنی بنەمایەکی یاساییە بۆ پرۆسەی ئاشتی. کۆمسیۆن کار بۆ چاکسازی و هەموارکردنەوەی هەندێک یاسا دەکات، بەتایبەتی بۆ دۆزینەوەی چوارچێوەی یاسایی کە ڕێگە بۆ چەکدانانی پەکەکە خۆش بکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، کۆمیسیۆنەکە بڕیاریداوە لە چوارەمین کۆبوونەوەی خۆیدا، کە لە بڕیارە ڕۆژانی 19 و 20ـی ئەم مانگەدا بکرێت، لەگەڵ بەشێک لە "دایکانی ئاشتی کە منداڵەکانیان چوونەتە شاخ، خێزانی ئەو سەربازانەی تورکیا کە لە شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکەدا کوژراون، کۆببێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ماهینوور ئۆزدێمیر گۆکتاش، وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتیی تورکیاش لەم کۆبوونەوەیەدا بەشداری بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاویی ئاكرێ چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاویی ئاكرێ چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
سووریا ڕێگەی بە لاریجانی نەداوە ئاسمانەکەی بۆ چوونە لوبنان بەکاربهێنێت