نەتانیاهۆ باسی 'ئیسرائیلی گەورە' دەکات و وڵاتانی عەرەبی تووڕە دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش

دیزاینی نەخشە نوێیەکەی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی 24ـی ئیسرائیلدا سەبارەت بەوەی هەست دەکات بە نوێنەرایەتیی لە خەڵکی جوولەکە چ بەرپرسیارێتییەکی لە ئەستۆیە، گوتی: من هەست دەکەم لە ئەرکێکی مێژووییدام و باوەڕم بە پڕۆژە و ئامانجی ئیسرائیلی گەورە هەیە، بە قووڵی پێیەوە پابەندم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەمکی 'ئیسرائیلی گەورە' لە دوای شەڕی ساڵی 1967ـەوە بەکار برا و مەبەست لێی خاکی ئیسرائیلە لەگەڵ ئەو شوێنانی دیکە کە ئیسرائیل لەو شەڕەدا داگیری کردوون کە بریتی بوون لە ڕۆژهەڵاتی قودس، کەرتی خۆرئاوا، کەرتی غەززە، نیمچەدوورگەی سینا و بەرزاییەکانی جۆلان. لای هەندێک لە زایۆنییەکان مەبەست لێی ئیسرائیل و ناوچە داگیرکراوەکانی 1967 و ئوردنە. لای بەشێکی زۆر لە جووەکانیش مەبەست لە ئیسرائیلی گەورە دەوڵەتێکی جووە لە نێوان ڕووباری نیل لە میسر و ڕووباری فورات لە عێراق کە بەشێک لە خاکی سعوودیەشی لەگەڵدا دەبێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم لێدوانەی نەتەنیاهۆ کاردانەوەی وڵاتانی عەرەبی لێکەوتەوە و هەر یەکە لە سعوودیە، ئوردن، قەتەر و هەروەها کۆمکاری عەرەبی و ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو بە تووندیی ئەم لێدوانەیان سەرکۆنە کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاویی ئاكرێ چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
گرفتی كەمئاویی ئاكرێ چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
تەقینی بۆرییەکی ئاو 30%ـی دانیشتووانی هەڵەبجە بێ ئاو دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
سووریا ڕێگەی بە لاریجانی نەداوە ئاسمانەکەی بۆ چوونە لوبنان بەکاربهێنێت