لە هەفتەی ڕابردوو 10 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

شەیری بکە لە:
لە هەفتەی ڕابردوو 10 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

دیمەنێک لە شاری تاران. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا 10 کەس بە تۆمەتی جیا جیا لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە دراون.

چیرۆکی سەرەکی: بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، بە دیاریکراویش لە دوای جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ڕێژەی لە سێدارەدان لە ئێران بەرزبووەتەوە و ڕۆژانە لەنێو گرتووخانەکانی ئەو وڵاتەدا سزای لەسێدارەدان بەسەردا گەنجانی نەتەوە جیاوازەکان جێبەجێ دەکرێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو 10 کەسەی لە هەفتەی ڕابردوو لە سێدارە دراون ئەمانەن: مەهدی ئەسغەرزادە، سەجاد حەبیبی، یاسر سەوگەند، زاكر ئارامش، ئەحمەدڕەزا تورکاشوەند، جەواد یوسفی، ئومێد عەزیزیان، حیسام سالاری، بەهادۆر ئەلیاسی. سولەیمان ناسری خیز.

زانیاریی زیاتر: ئەو کەسانە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار و ماددە هۆشبەرەكان، كوشتنی بە ئەنقەست، شۆڕشی چەكدارانە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیر کراون، دواتر لە بەندیخانەكانی خوڕەماوا، ئەسفەهان، ئەراك، مەشهەد، قزڵحیساری كەرەج، بەندیخانەی دیزڵئاوا سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ كراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: