
دیمەنی پەمپی بەنزینخانەیەکی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ بە شوفێران، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، 19 بەنزینخانەیان داخست و نزیکەی 25 ملیۆن دینار سزای دارایی دراون.
چیرۆکی سەرەکی: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، ڕۆژانە سەردانی سەرووی 40 بەنزینخانە دەکەن و نموونەی بەنزینەکەیان دەبرێتە تاقیگە، ئەگەر ئۆکتانی بەنزینەکە لە نمرەی ستاندارد نەبێت و هەر سەرپێچییەکی دیکە لە بەنزیخانەکە ببینرێت سزای دارایی دەدرێت و دادەخرێت، چەند سەرپێچییەکەی گەورەبێت سزاکە قورستر دەبێت.
زانیاریی تایبەت: بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دەڵێت، "لە ماوەی 12 ڕۆژدا پشکنین بۆ سەرووی 500 بەنزینخانە کراوە 19 بەنزینخانە داخراون و نزیکەی 25 ملیۆن دینار سزا دراون، کە شەشیان لە سنووری شەقڵاوە بووە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری 260 بەنزینخانە هەن، هەر بەنزیخانەیەک بەنزینەکەی لە پشکنین دەرنەچێت لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دادەخرێت، 250 هەزار بۆ سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا لیژنەیەکی گومرگی هاوبەش پێکدەهێنن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار عومرەكاری كورد بە هۆی نەبوونی فڕۆكەوە نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق کرێی خوێندنی باڵا کەم دەکرێتەوە