وەبەرهێنەرانی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی کوردستان - عێراق - ئەرمینیا دەکەن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی باڵەخانەی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
بڕیارە شاندێکی ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە "کۆڕبەندی ئابووری هەرێمی کوردستان- عێراق-ئەرمینیا" سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
وێنە گەورەکە: بۆ یەکەمین جارە "کۆڕبەندی ئابووری هەرێمی کوردستان-عێراق-ئەرمینیا' لە یەریڤان بەڕێوەدەچێت، ئەم کۆڕبەندە بە هاوبەشی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەرمینیا ڕێکخراوە، بڕیارە چەندین کۆمپانیای گەورەی جیهانیش لە کۆڕبەندەکەدا بەشداری بکەن.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندێکی وەبەرهێنەران و سەرمایەداران لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، کۆتایی ئەم مانگە بۆ بەشداریکردن لە "کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان-عێراق-ئەرمینیا" سەردانی ئەرمینیا دەکەن.
وتەبێژەکەی دەستەی وەبەرهێنان وتیشی: شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەستەی وەبەرهێنانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، هەروەها 20 وەبەرهێنەر و خاوەن کار و نوێنەری کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدارن.
زانیاریی تایبەت: چەندین کۆمپانیای گەورەی جیهان لە چەندین سێکتەری جیاواز بەشداری کۆڕبەندەکە دەکەن.
ئەمەش بزانە: بڕیارە ڕۆژی 26-8-2025، لە یەریڤان کۆڕبەندەکە دەستپێبکات و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ هەشت ڕۆژی دیکە دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان عێراق و سووریا ئاستەنگی بۆ دروست دەبێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێک بۆ مووچە لە بەغدایە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو کێشە چارەسەر بکرێن