لە دووکان پیاوێک هاوسەرەکەی و خزمێکی دەکوژێت

شەیری بکە لە:
لە دووکان پیاوێک هاوسەرەکەی و خزمێکی دەکوژێت

دیمەنی قەزای دووکان. وێنە؛ سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

لە گوندێكی سنووری قەزای دووكان، كەسێك بە چەك هێرشی كردە سەر ماڵە خەزوورانی، دەستڕێژی گوللەی كرد و لە ئەنجامدا چەند كەسێك كوژران و بریندار بوون.

زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە سلێمانی ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە گوندی قەمچووغەی سەر بە قەزای دووکان، کەسێک بە چەک تەقەی لە ماڵی خەزوورانی کردووە و دەستڕێژی گوولەی لێ کردوون، لە ئەنجامدا چەند کەسێک کوژراون و برینداربوون.

لێدوانی فەرمی: سیروان سەرحەد، قایمقامی قەزای دووكان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ڕووداوەكە كێشەیەكی كۆمەڵایەتییە و لە ئەنجامدا دوو كەس كوژراون كە یەكێكیان هاوسەری تەقەكەرەكەیە و ئەوی دیكەیان خاڵۆزایەتی، هاوكات چوار كەسیشیان زامدار بوونە كە یەكێك لەوانە خودی تەقەكەرەكەیە و گوللەیەكی لە خۆی داوە، بریندارەكان بۆ بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گواستراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: