
وێنەی یەکێک لە فۆتۆگرافەرە کوردەکان
ئاڤا نیوز
یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فۆتۆگرافی لە کوردستان بەڕێوەدەچێت، فێستیڤاڵەکە ئەزموونێکی نێودەوڵەتییە لە بواری فۆتۆگرافی و تێیدا ئاستە باڵاکانی فۆتۆگرافی دەبینرێن.
وێنە گەورەكە: ئێوارەی 24ـی ئاب لە سەرای سلێمانی یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فۆتۆگرافی لە کوردستان بە سەرپەرشتی ناوەندی حەوت ڕەنگە بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: هونەرمەندی شێوەکار بەختیار سەعید، سەرپەرشتیاری ناوەندی حەوت ڕەنگە بە ئاڤا نیوزی گوت: "پاش سێ ساڵ بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵی فۆتۆگرافی، بۆ ئەمساڵ بڕیارماندا فێستیڤاڵەکە بکەین بە نێودەوڵەتی و پاش ڕاگەیاندن و وەرگرتنی فۆتۆکانیش لە 19 وڵاتی جیهانەوە فۆتۆ گەیشتە دەستمان.
زانیاریی زیاتر: لیژنەی دادوەری فێستیڤاڵەکە لە سێ کەس پێکدێن و هەرسێکیان کوردن، پاش هەڵبژاردنی فۆتۆکان لە لایەن لیژنەکەوە فۆتۆی نۆ وڵات ماونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە فێستیڤاڵەکەدا 100 فۆتۆ نمایشدەکرێن و براوەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم، خەڵات دەکرێن، وابڕیاریش فێستیڤاڵەکە لە پاش سلێمانی لە هەولێر و بەغدادیش نمایشبکرێت.
بۆچی گرنگە: "ئەم چالاکییانە دەتوانن پەیوەندی هونەریمان لەگەڵ وڵاتانی دیکە بەهێز بکەن و ببنە هەوێنی دروستکردنی پڕۆژە و کاری هاوبەش لە داهاتوودا" بەختیار سەعید وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد