هەڤاڵ ئەبووبەکر - پارێزگاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
پارێزگاری سلێمانی لەدوای بینینی فیلمی كفن ڕایگەیاند، هەوڵەكانیان بۆ نەهێشتنی دیاردەی نووشتە و جادوو چڕوپڕتر دەكەنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕێکەوتی 20ی ئاب یەکەم نمایشی تایبەتی فیلمی کفن لە سلێمانی لە سیتی سینەما نمایشکرا، بە بەشداری چەندین دەرهێنەر و ئەکتەر و کەسایەتی بەنێوبانگ و پارێزگاری سلێمانی.
لێدوانی فەرمی: هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە ڕووماڵێکی تایبەتی ئاڤامیدیادا گووتی: بە بەردەوامی کارمان کردووە بۆ لەناو بردنی دیاردەی نوشتە و جادوو، بەڵام لە دوای بینینی فیلمی سینەمایی کفن هەوڵەکانمان چڕوپڕتر دەکەینەوە بۆ نەهێشتنی دیاردەی نووشتە و جادوو، دەبێت هەریەک لە دادگە و داواکاری گشتی و کایە هونەرییەکان و خێزانیش هاوکارمان بن لەم بابەتەدا.
گۆشەیەکی دیکەی بابەتەکە: هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی باسی لەوەش کرد ئێستا لە پەڕینەوەداین جاران فیلمەکانمان لە درامایەکی جوڵاو دەچوو، بەڵام ئێستا بەرەو فیلمی راستەقینە دەچێت.
ئەمەش بزانە: فیلمی کفن یەکەمین فیلمی ترسناکی کوردییە کە لە لایەن سرووشت عەبەڕەش دەرهێنانی بۆ کراوە و باهۆز نەسرەدین ئامادەکاری کارەکەیە، فیلمەکە لە لایەن ئاڤامیدیاوە بەرهەم هێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی