
باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
سەرەڕای خۆپێشاندان و ناڕەزایی ڕێکخراوەکانی ژنان و بەشێک لە پەرلەمانتاران و یاساناسان، پەرلەمانی عێراق دوای چلەی ئیمامی حوسێن دووبارە هەمواری یاسای باری کەسێتی دەهێنێتەوە بەرباس.
وێنە گەورەکە: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی یاسای باری کەسی ژمارە 188ـی ساڵی 1959 هەموار بکرێتەوە، لایەنە شیعەکان پشتگیری لە هەموارە نوێییەکە دەکەن، ئەوەش ناڕەزایی لێکەوتووەتەوە و لە چەندین پارێزگای عێراق خۆپێشاندانی لەدژ کراوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت، دوای خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی، ڕەشنووسی پڕۆژەیاساکە ئاراستەی لیژنەکەی ئەوان دەکرێت، "لەو باوەڕەشدام سەرەڕای ناڕەزاییەکان، دوای پشووەکانی چلەی ئیمامی حوسێن خوێندنەوەی دووەم بۆ ڕەشنووسی هەمواری یاساکە بکرێت".
کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕەشنووسی هەمواری یاسای باری کەسێتی ڕووبەڕووی ناڕەزایی فراوانی بەشێک لە ژنان، پەرلەمانتاران، یاساناسان و سیاسەتمەداران بووەتەوە و وەک هەوڵێک بۆ بەشوودانی کچان لە تەمەنێکی کەمەوە ناوی دەبەن، هەمواری یاساکەش بە ستەمکردن بەرامبەر ژنان لەلایەن پیاوانەوە لەقەڵەم دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمشەو 170 حاجی دیكە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نزیک باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران کەوت