
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە و بەڵێنی پێداوە ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتوو مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان خەرج بکات.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 50 ڕۆژە هیچ مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان بە سەربازی و مەدەنییەوە مووچەی وەرنەگرتووە و وەزارەتی دارایی عێراق هەر هەفتەیە و بیانووێکی نوێ بۆ خەرجنەکردنی دەهێنێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە ڕایگەیاند، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە مووچەی مانگی حەوت و هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی هەشتی هێزە ئەمنییەکان خەرج بکات.
خاڵی ئەرێنی: شاخەوان عەبدوڵڵا ڕوونیکردووەتەوە؛ بەهۆی چەند بیانووییەک وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی چەند توێژێکی بڕیوە، بەڵام چەند پێشنیازێک خراونەتەڕوو، لەوانە "ئەوانەی دووجار ناویان هاتووە ئەوانەن کە فەرمانبەرن لە هەرێمی کوردستان و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتییان لە حکومەتی عێراق هەیە، نووسراو ئاراستەی وەزارەتی کاری عێراق بکرێت بۆ ئەوەی مووچەیان ببڕێت، نەک بڕینی مووچەکانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان".
گۆشەیەکی دیکە: کێشەی نەبوونی بایۆمەتری بەشێک لە مووچەخۆران، بیانووێکی دیکەی وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ نەناردنی مووچە، شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت بە سوودانی گوتووە: ئەوانەی بایۆمەترییان نەکردووە مانای وانییە بوونیان نییە، هاوکات لە حکومەتی عێراقیش فەرمانبەر هەیە بایۆمەتری نەکردووە، پێشنیازمان کردووە گشتاندنێک بکرێت، هەموو ئەو فەرمانبەرانەی بایۆمەترییان نەکردووە، ماوەیەکیان بۆ دیاری بکرێت و لەو ماوەیە ئەنجامی بدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێـمی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە کۆی 600 هەزار مووچەخۆر کە مابوون، تەنیا 100 هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەترییان بۆ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا