
ماددەی هۆشبەر
ئاڤا نیوز
لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا، بازرگانیكردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەڕێژەی سەدا هەزار و 200 زیادیكردووە، سەرپەرشتیاری تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان دەڵێت "هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی ژمارەی بازرگان و بەکارهێنەران دەگەڕێتەوە بۆ کۆنتڕۆڵنەکردنی خاڵە سنوورییەکان".
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2014 کۆی گشتیی دەستگیرکراوانی ماددە هۆشبەر، تەنیا 142 کەس بوون، بەڵام ساڵی 2023 ژمارەکە بۆ چوار هەزار و 201 کەس زیادبووە.
لێدوانی فەرمی: سیروان گەردی، سەرپەرشتیاری گشتیی تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان بە ئاڤا نیوز گوت: "هۆکاری سەرەکیی زیادبوونی ژمارەی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەگەڕێتەوە بۆ کۆنتڕۆڵنەکردنی خاڵە سنوورییەکان، بەتایبەت لەگەڵ ئێران".
ژمارەکان وادەڵێن: بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە، لە ساڵی 2023 لە هەولێر و دهۆک دوو هەزار و 300 کەس دەستگیرکراون. لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین هەزار و 901 کەس دەستگیرکراون. لە کۆی چوار هەزار و 201 کەس کە دەستگیرکراون، هەزار و 415 کەسیان بازرگانن، بەڵام بازرگانی بچووک.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کریستاڵ پڕفرۆشتین ماددەی هۆشبەرە لە هەرێمی کوردستان، چونکە ئاسان دەستدەکەوێت و نرخەکەشی هەرزانە.
خاڵە ئەرێنیەکان: لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم یاسا لە ساڵی 2020 دەرچوو کە بە یاسای ژمارە یەکی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ڕیگای بەحرکە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ دادەخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزینی 150 ملیۆن دینار و بڕێک زێڕ دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
400 ناوی دیکە لە کەرکووک چەکی قەرەبووی ماددەی 140ـیان بۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی لەشاری دهۆک دەبەستێت