
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و ئەمڕۆ چوارشەممە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ژمارەیەک کۆبوونەوە دەکات، لەوانە لەگەڵ وەزیر و وەزارەتی دارایی.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی دوێنێ سێشەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە لە پێنج بەڕێوەبەری گشتی پێکهاتووە (ژمێرکاری، دیوانی چاودێریی دارایی، داتا و ئامار، بەڕێوەبەری بودجە و جووڵەی دراو) سەردانی بەغدای کرد.
زانیاریی زیاتر: وەک ئاڤا نیوز زانیویەتی، کۆبوونەوە سەرەکییەکانی شاندەکە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بەشە جیاوازەکانی وەزارەتی دارایی وەک ژمێرکاری، دیوانی چاودێری دارایی و.. هیتد دەبێت و ئێستا دەستیان بە یەکەم کۆبوونەوە کردووە. هەر ئەمڕۆ لەگەڵ د.فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابووری کە هاوکات وەزیری دەرەوەی عێراقیشە کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکان تایبەت دەبن بە چارەسەرکردنی هۆکاری نەناردنی مووچەی مانگی حەوت، نەناردنی مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان، ناوی دووبارە لە لیستی مووچە و مووچەی فەرمانبەرانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
59 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە؛ چارەنووسی مووچەی مانگی شەش یەکلا دەکرێتەوە
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا