
سەرۆکوەزیران بارزانی و نوێنەری وانەبێژان. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئاڤانیوز بەدواداچوون بۆ بڕی مووچەی ئەو وانەبێژانە دەكات كە بڕیاری دامەزراندنیان بە شێوەی گرێبەست دراوە.
وێنە گەورەكە: سەرۆکوەزیران بارزانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ بڕیاری دا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم وانەبێژان بکرێنە گرێبەست.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی بەدواداچوونێكی ئاڤا نیوز، مووچەی فەرمانبەرە گرێبەستەكان بەپێی بڕوانامەكانیان دەبێت، كەمترین بڕی مووچە هی ئەو وانەبێژانەیە كە بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە 400 هەزار دینارە، زۆرترینشیان هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە كە یەك ملیۆن و 250 هەزار دینار دەبێت.
بڵاوكراوەی فەرمی: بەپێی ڕێنمایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019ـی وەزارەتی دارایی تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست، كە لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، هەڵگری بڕوانامەكانی ماستەر و دبلۆمی باڵا (دوو ساڵ) یەك ملیۆن دینارە و دبلۆمی باڵا (دوو ساڵ) و بەكالۆریۆس (6 ساڵ) 850 هەزار دینارە.
زانیاریی زیاتر: بڕی مووچەی هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (یەك ساڵ) و بەكالۆریۆس ( 5 ساڵ) 600 هەزار دینارە و بەكالۆریۆس (4 ساڵ) 500 هەزار دینارە.
ئەوەش بزانە: جگە لە زیادبوونی مووچەكانیان، فەرمانبەری گرێبەست وەك فەرمانبەری ئاسایی چەندین مافی دیكەی دەبێت لە نموونەی جۆرەكانی مۆڵەت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە