
ژمارەیەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکێکی زۆر لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە کۆبوونەتەوە، سەرچاوە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەپێی گوتەی شایەدحاڵەكان، پێش كەوتنەخوارەوەی درۆنەكەی كەركووک دەنگی چەند تەقینەوەیەك بیستراوە.
وێنە گەورەكە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گەڕەكی تسعینی شاری كەركووک نزیك لە فڕۆكەخانەی شارەكە درۆنێكی گەورە كەوتە خوارەوە.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە كەركووک ڕایگەیاند: بەپێی گوتەی شایەتحاڵەكان پێش كەوتنەخوارەوەی درۆنەكە دەنگی تەقاندنی چەند مووشەكێك لە نزیك بازگەی چیمەن بیستراوە، پاشان كە درۆنەكە كەوتووەتە خوارەوە تەقیوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیان بە ماڵێكی گەڕەكی تسعین گەیشتووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، ئێستا هێزە ئەمنییەكان لە شوێنەكەن و لێكۆڵینەوە دەكەن.
ئەوەش بزانە: هێزە ئەمنییەكان هەوڵی دوورخستنەوەی خەڵك دەدەن لە شوێنەكە و هۆشداری دەدەن مەترسیی تەقینەوەی زیاتر هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
58 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە