
بڕی پاداشتی یاریزان و یانەکان دەگاتە 30 ملیۆن دینار، گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەمەودوا پاڵەوانی یارییە تاك و بەكۆمەڵەكانی كوردستان لە ئاستی ناوخۆ و عێراق و جیهان پاداشتی دارایی دەکرێن و لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت، بڕی پاداشتەکەش دەگاتە 30 ملیۆن دینار.
وێنە گەورەکە: سەرۆكوەزیران بارزانی، ڕەزامەندی داوە بە بەخشینی پاداشتی دارایی بە شێوەی هەمیشەیی، بەو تیپ و پاڵەوانانەی لە ئاستی خول و پاڵەوانێتییەكانی ناوخۆ و دەرەوە، پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم بەدەست دێنن، بڕیارەكەش لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەكرێت.
بڵاوكراوەی فەرمی: لە وەڵامی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە ڕێگەی وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە كە ئاراستەی سەرۆكوەزیران بارزانی كراوە، دوای ڕەزامەندی سەرۆكوەزیران بارزانی بە نووسراوی ژمارە 11582 لە ڕێكەوتی 28-8-2024 بە واژۆی سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا بە پاداشتكردنی پاڵەوانە یەكەمەكانی وەرزش لە یارییە تاك و كۆیەکاندا.
ئەوەش بزانە: لەمەودوا ئەو تیپ و یانە و پاڵەوانانەی لە ئاستی خولەكانی ناوخۆ، عێراق و ئاسیا و جیهان نازناو یان پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم بەدەست دەهێنن، پاداشتی دارایی وەردەگرن، پاداشتەکەش لە 500 هەزارەوە دەستپێدەکات بۆ 30 ملیۆن دینار.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە نووسراوەكەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژە بە ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی و ئابوورییش كراوە و، داواكراوە لە ئەمڕۆوە كاری پێویست بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام بدەن.
دەقی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران
پاداشتی دارایی یارییە تاکەکان
پاداشتی یارییە بەکۆمەڵەکان
پاداشتی ناوبژیوانان
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
59 خولەک لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە