
ئەمڕۆ خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق سەردانی کەرکووکی کرد و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرسی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەزیر و پەرلەمانتارانی کورد کۆدەکاتەوە و هەڵوەستە لەسەر چارەسەرەکانی دەکەن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر لیستەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق، زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە، هەفتەی ڕابردوو شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بانگەوازی بۆ نوێنەرانی کورد لە بەغدا کرد کۆببنەوە و چارەسەرێک بۆ کێشەکە بدۆزنەوە.
لێدوانی فەرمی: خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئەمڕۆ سەردانی کرد کەرکووکی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا نوێنەرانی هەرێمی کوردستان (وەزیرانی کورد و فراکسیۆنە کوردستانییەکان) لەبارەی پرسی مووچە کۆدەبنەوە و هەڵوەستە لەسەر چارەسەری یەکجاری ئەو پرسە دەکەن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکاتێکدا ئێستا مانگی نۆیە، تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق مووچەی مانگی حەوتیشی بەتەواوی نەناردووە، بەجۆرێک بۆ مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت تائێستا بە چەند گوژمەیەک بڕی 819 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی هەر مانگێک پێویستی بە زیاتر لە 950 ملیار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: مامەڵەکردن لەگەڵ پووتین سەختە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز