حەماس تۆمەتەکانی ترەمپ سەبارەت بە دزینی هاوکارییە مرۆییەکان ڕەت دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حەماس تۆمەتەکانی ترەمپ سەبارەت بە دزینی هاوکارییە مرۆییەکان ڕەت دەکاتەوە

دوو چەکداری بزووتنەوەی حەماس

ئاڤا نیوز

 

بزووتنەوەی حەماس وەڵامی تۆمەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دزینی هاوکارییە مرۆییەکانی غەززە دەداتەوە و دەڵێت، "دۆناڵد ترەمپ هەرگیز لە دووبارەکردنەوەی تۆمەتەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە دزینی هاوکارییەکان ماندوو نابێت."

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە، 30-7-2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بزووتنەوەی حەماسی بە دزینی هاوکارییە مرۆییەکانی کەرتی غەززە تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، '' ئێمە پارەیەکی زۆر بە پێداویستی تەندروستی دەدەین، هیوادارین  بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لە ناوچەکەدا دابەش بکرێت، بەڵام ئەو پێداویستیانەی لەلایەن وڵاتانی دیکەوە دەنێردرێن لەلایەن حەماسەوە دەدزرێن."

 

بڵاوکراوەی فەرمی: بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا هەرگیز لە دووبارەکردنەوەی تۆمەتەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە دزینی هاوکارییەکان ماندوو نابێت، حەماسیش هەرگیز ماندوو نابێت لە ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانە.


بزووتنەوەکە دەشڵێت، "ئەو برسێتی و جینۆسایدەی کە لە غەززە ڕوودەدات، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتی داگیرکاریی ئیسرائیلە کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت". هاوکات داوای لە واشنتن کرد گەمارۆ و سیاسەتی برسیکردن ئیدانە بکات و لایەنگری بۆ ئیسرائیل بوەستێنێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزایت: ئیسرائیل ماوەی چەند مانگێکە گەمارۆی دەروازەکانی کەرتی غەززەی داوە بە بیانووی دزینی هاوکارییە مرۆییەکان لەلایەن حەماسەوە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەیان کەس لە کەرتەکە بەهۆی برسیێتییەوە گیان لەدەست بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: