
فێستیڤاڵی شانۆی کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەم فێستیڤاڵە ساڵانە لە شاری کەرکووک بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەمساڵیش بڕیارە ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوامبێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 4ـی ئەیلول فێستیڤاڵی چوارەمین خولی شانۆی کەرکووک بە درووشمی (هێز، شوناس و خۆڕاگری) و بەناوی خولی (فەلەکەدین کاکەیی) دەستیپێکرد.
لێدوانی فەرمی: شکۆ عومەر، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە بە ئاڤانیوزی گوت: لیژنەی باڵای فێستیڤاڵ 13 نمایشی شانۆیی وەرگرتووە بۆ هەردوو بەشی شانۆی هۆڵ و پانتایی کراوە، گرووپە شانۆییەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە بەشداری فێستیڤاڵەکە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا چوار سیمیناری زانستی بۆ هەشت توێژەر ڕێکدەخرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی فێستیڤاڵی ئەم ساڵ لە ساڵانی ڕابردوو جیادەکاتەوە پێشبڕکێی خەڵاتی (بابە گوڕ گوڕ)ـە بۆ دەقی شانۆنامەی کوردی.
ئەمەش بزانە: ناونانی ئەم خولە بەناوی فەلەکەدین کاکەیی، دەگەڕێتەوە بۆ پێگەی ناوبراو لە کایەکانی ئەدەب و رۆشنبیریی کوردی لە ڕابردوودا.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی