
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان 25 - 09 وەک یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ساڵی 2024 - 2025 دیاری کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 25ـی 09ـی 2024، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2024 - 2025) بێت.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی نوێی خوێندنەوە وانەکانی ئینگلیزی لە پۆلی یەک بۆ 12، بیرکاری قۆناغی سێ و چوار، جوگرافیا و مێژوو 10 و 11، ئابووری 10، 11 و 12، کوردی قۆناغەکانی 5، 6 و 7 بەتەواوەتی دەگۆڕدرێن.
ژمارەکان وا دەڵێن: ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025 بە بەشداریی زیاتر لە یەک ملیۆن و 720 هەزار قوتابیی قوتابخانە حکومی و زیاتر لە 132 هەزار قوتابیی قوتابخانە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی عێراق ڕۆژی 1-10-2024 لە سەرجەم پارێزگاکان وەک یەکەم ڕۆژی دەوام دیاری کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی چوار ڕادەستی بەغدا کرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 58 خولەک لەمەوپێش
لە ئیزمیر 13 ئەندامی داعش دەستگیر دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی چوار ڕادەستی بەغدا کرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوی مەراسۆنێک لە هەولێر بەڕێوەچوو