ناوەندی ماڵی وەفایی
ئاڤا نیوز
ناوەندی ڕۆشنبیریی ماڵی وەفایی دەستپێشخەرییەک بۆ سەرجەم بەربژێرانی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیێنێت و داوا دەکات لەبری چەک کتێب ببەخشنەوە.
وێنەگەورەکە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەر هەڵبژاردنێک بەشێک لە هێزە سیاسییەکان دەست بە بەخشینەوەی چەک دەکەن، ئەمساڵیش وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداریی بە سەرجەم لایەنەکان داوە کە سزای قورسی لەسەرە و لێی دووربکەونەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماڵی وەفایی کە ناوەندێکی ڕۆشنبیری و فیکری و چاپەمەنییە و زیاتر لە 10 ساڵە دامەزراوە، دەستپێشخەرییەکەی بە دروشمی "'کتێب لە بری چەک' بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندووە کە بڕیارە 20ـ10ی ئەمساڵ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین فەتاح، بەڕێوەبەری ماڵی وەفایی بە ئاڤا نیوزی گوت: "مەبەست لەم کارەمان ئەوەیە بە شێوازێکی سەردەمیانە خوێندنەوەی کتێب بکەینە نەریت و ئەمەش بە هەموومان دەکرێت، هەر بۆیە داوا لە بەربژێران دەکەین بۆ هەڵمەتی بانگەشە کتێب ببەخشنەوە".
لەلایەکی دیکەوە: هێزە سیاسییەکان کاتێک کارنامەی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنن گرنگی بە کولتوور و ڕۆشنبیری دەدەن، بۆیە ڕێبین فەتاح داوا لە بەربژێران و هێزە سیاسییەکان دەکات بەخشینی کتێب یەکێک بێت لەو گرنگییانە. مەبەستی دروشمەکەش لەوەیە کە کتێب وەک نیشانەی ئومێدە و چەکیش بە پێچەوانەوە ماڵوێرانی بەدوادا دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی