ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری کرد و مژدەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕەکەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکان ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ئەمساڵ دووجار بازاڕی قیسەری هەولێر سووتا و بەوهۆیەوە سەدان دووکان و کۆگا سووتان، هەر زوو سەرۆکوەزیران بارزانی هاتەدەنگ و داوای لێکۆڵینەوەی خێرای لە هۆکاری ڕووداوەکە کرد، بڕیاری قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانیشی دا.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لەمیانەی گفتوگۆکردن لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکار ڕاگەیاند: 'ئێمەش هەولێرین'، هەر دوای سووتانی ئەو بازاڕە سەردانم کرد و داوام لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد هەرچی زووە بکەرانی ئەو کارە ئاشکرا بکرێن و هەر زووش ئەوە ئاشکرابوو کە دەستی کێی لەپشتەوە بوو، داواش لە هەمووان دەکەم هەرچی زووە کاربکرێت بۆ زووتر نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکە، تاوەکو کاسبکاران بچنەوە سەر کەسابەتی خۆیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیران بارزانی لە سەردانەکەیدا مژدەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی بازاڕەکەی دا، دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر نێوەڕۆکی قەرەبووکردنەوەکەی ئاشکراکرد و گوتی: "هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی هاوکاری بەسەر زیانلێکەوتووانی بازاڕی قەیسەریی دەکرێت، قەرەبووەکە لە دوو ملیۆن دینارەوە تاوەکو 20 ملیۆن دینار دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ بۆ ئیسرائیل و ئێران: ئێستا کاتی ڕێککەوتنە
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران