پەناگەی سەگە بێلانەکانی هەولێر لەبارەی جۆرێک ئاژەڵ زانیاری نوێ بە ئاڤا نیوز دەدات
- کوردستان
- 6 ئەیلوول

سەگی بێلانە
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە ئاڤا نیوز بۆ یەکەمجار زانیاری لەبارەی ئاژەڵێکی هاوشێوەی گورگ بڵاوکردوەوە بەناوی "گورگاز"، پەناگەی سەگە بێلانەکانی هەولێر لەسەر ئەو ئاژەڵە، زانیاریی نوێیان هەیە.
وێنە گەورەکە: ڕووبەرێکی بەرفراوانی هەرێمی کوردستان لە ناوچەی شاخاویی و چیایی پێکدێت، ئەم تایبەتمەندییە هۆکارێکی کاریگەرە بۆ ئەوەی سەدان جۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تیایدا بژین.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە سەرەتای دروستکردنی پەناگەی سەگە بێلانەکانی هەولێر لەساڵی 2023، پێنج بۆ شەش گورگازمان لابوو بۆ ئێمەش نوێ بوو، چونکە یەکەمجار بوو ئاژەڵی لەمجۆرە دەربکەوێت. بەهۆی ئەوەی سەگەکان لەو پەناگەیە لە زاوزێ دەخرێن و دووبارە دەگەڕێنرێنەوە ناو سروشت، ئەو گورگازانەش لە پەناگەکە نەماون.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی ئەو گورگازەی لەماوەی ڕابردوودا لە گەڕەکی هیران سیتی هەولێر بینراوە، ژیار جەلال دەڵێت: دوو شەو بەدوای یەک تیمەکانمان لەو گەڕەکە گەڕانیان ئەنجامدا، بەڵام ئەو ناوەی جێهێشتبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گورگاز لە ئەنجامی جووتبوونی سەگ و گورگ دروست دەبێت، لێکۆڵەران دەڵێن، بەهۆی دوورکەوتنەوەی گورگەکان لە ئاوەدانی و مانەوەی بەشێک لە گورگە مێیەکان لە ئاوەدانی، لەگەڵ سەگەکان جووت دەبن و گورگاز دێتە بوون، لەماوەی ڕابردوودا لە ناوچەی شێروان مەزنی دەڤەری بارزان ژمارەیەک گورگاز دەرکەوتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
هاتنی هاووڵاتییانی سووریا بۆ عێراق قەدەغە نەکراوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە