
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران, وێنە: ئاژانسی ئێران
ئاڤا نیوز
ناوەڕاستی ئەم مانگە سەرۆککۆماری ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری ئەمنی لە نێوان بەغدا و تاران واژۆ دەکرێن.
وێنە گەورەکە: 8ـی تەمموزی ئەمساڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات بە ئامانجی "بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ".
لێدوانی فەرمی: محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی مهری ڕاگەیاندووە: "مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ناوەڕاستی ئەم مانگە سەردانی بەغدا و نەجەف و کەربەلا دەکات، ئەگەر دۆخەکەش گونجاوبێت، سەردانی بەسرە و هەولێریش دەکات".
زانیاریی زیاتر: عێراق وڵاتێکی گرنگە و پزیشکیان لە سیاسەتی دەرەوەیدا بایەخی پێدەدات، لەم سەردانەشدا لە بواری ئەمنیدا یاداشتی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکرێت و بەدواداچوونیش بۆ پەیوەندییە ئابووریی و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکرێت.
باکگراوند: پێشتر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتنامەی فەرمی پێشکەشی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران کرابوو، لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیانیش وەک سەرۆککۆماری نوێ، نیچێرڤان بارزانی بانگهێشتنامەی پێشکەشی ناوبراو کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوبەش جیهان گۆرانی "چاوەکەم" بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بریارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا فێڵی بەشێک لە کۆمپانیاکان بەناوی حەجەوە ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟