
دیمەنێکی زێی گەورە لە قەزای خەبات، وێنە: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پرۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لەسەر زێی گەورە لە قەزای خەبات بە گوژمەی حەوت ملیۆن دۆلار و نیو دروست دەکرێت، دوای تەواوبوونی هەلی کار بۆ نزیکەی هەزار کەس دەڕەخسێنێت.
وێنە گەورەکە: قەزای خەبات بەدووری 35کم دەکەوێتە سنووری پارێزگای هەولێر و زێی گەورەی پێدا تێپەڕ دەبێت، پرۆژەکە لەسەر زێ دروست دەکرێت و مۆتێل، ڤێلای ڤی ئای پی، کافتریا، پارک، نافوورە، شوێنی پیادە، هۆڵی وەرزشی، یاری منداڵان و کەپری گەشتیاری لەخۆدەگرێت.
لێدوانە فەرمییەکان: کوێستان ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەبات بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: نەخشەی پرۆژەکەمان بە نووسراوی فەرمی ڕادەستی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان و دەستەی وەبەرهێنانی هەولێر کردووە و زەوی بۆ پرۆژەکە ئامادەیە.
مەحموود هاڕوون، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: لەکاتی کارکردن 500 کەس کاری تێدا دەکەن، دوای تەواوبوونیشی هەلی کار بۆ نزیکەی 950 کارمەند دەڕەخسێنێت، ئەمە جگە لە پاسەوان و کارمەندانی ئیداری.
زانیاریی زیاتر: دوو شوێن بۆ دروستکردنی پرۆژەکە لەسەر زێی گەورە دەستنیشانکراون و یەکێکیان هەڵدەبژێردرێت، یەکەمیان لە نێوان هەردوو پردی کۆن و نوێی خەباتە و لەسەر ڕووبەری 46 دۆنم نەخشەی بۆ کێشراوە، دووەمیان لە لێواری پردی کۆن واتە پردی ئاسن دەستپێدەکات، تاوەکو سەرەتای پرۆژەی ئاوی خەبات و بە ڕووبەری 380 دۆنم زەوی نەخشەی بۆ کێشراوە.
شێوازی جێبەجێکردن: وەبەرهێنێکی ناوخۆ داواکاری پێشکەش کردووە پڕۆژەکە بە گوژمەی حەوت ملیۆن دۆلار و نیو جێبەجێ بکات، داواکارییەکەی قبووڵکراوە و تەنیا هەندێک ڕێکاری ماوە تاوەکو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بۆچی گرنگە: وێڕای ئەوەی پرۆژەکە سیمایەکی جوان بە خەبات دەبەخشێت، بەهۆی نزیکی لە هەولێرەوە قەزاکە دەکاتە شوێنێکی گرنگی گەشتیاری و ساڵانە دەیان هەزار گەشتیار سەردانی دەکەن، ئەمەش کاریگەری لەسەر بووژانەوەی سەرجەم کەرتەکان دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
41 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
41 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە