
32 هەزار فەرمانبەری سلێمانی لە وەرگرتنی زەوی سوومەند دەبن - وێنە ؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی دوو ڕۆژ مۆڵەت دەداتە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە و لە دەرەوەی وڵاتن، تاوەکو سوودمەندبن لە وەرگرتنی زەوی.
وێنە گەورەکە: کۆتایی مانگی سێی ئەمساڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران دا، یەکێک لە بڕیارەکان دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەران.
لێدوانی فەرمی: ئاوات عەزیز، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانییەکانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، دوایین مۆڵەت دەدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بێ مووچەییان وەرگرتووە و لە دەرەوەی وڵاتن، پێویستە لە ماوەی دوو ڕۆژدا واتە یەکشەممە و دووشەممە کەسێک بنێرن کە بریکارنامەی گشتی یان تایبەت (کەفالە)ـی ئەو فەرمانبەرەی هەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو کەسەی دەبێتە کەفیلی فەرمانبەرەکە و فۆڕم پڕ دەکاتەوە پێویستە کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانیی فەرمانبەر و خێزان و منداڵەکانی لابێت، هاوکات مەرجە فەرمانبەرەکە هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت ئینجا کەفیلێک بنێرێت بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشووتر فەرمانبەرانی ناوچە جێناکۆکەکان سوودمەند نەدەبوون لە وەرگرتنی زەوی، بەڵام ئاوات عەزیز دەڵێت، فەرمانبەرانی هەریەکە لە شارەوانییەکانی (قەرەهەنجیر، شوان، تەکیەی جەباری، خاڵخاڵان، قادر کەرەم) دەتوانن سوومەندبن لە وەرگرتنی زەوی لە سنووری شارەوانییەکان.
باکگراوند: بەگوێرەی ئاماری شارەوانییەکانی سلێمانی، 32 هەزار فەرمانبەری سلێمانی لە وەرگرتنی زەوی سوومەند دەبن، ئەو فەرمانبەرانە دابەشی سێ شارەوانی ناوەوەی سلێمانی و 45 شارەوانی دەوروبەری پارێزگای سلێمانی دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
لیژنەیەک بۆ ئاسایشی هەڵبژاردن لە عێراق پێکدەهێنرێت
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی نەبوونی پارە پڕۆسەری گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال وەستاوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: بەردەوام دەبین لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بوونی پاڵاوگەیەکی نەوتیی عێراق لە سۆماڵ ئاشکرا دەبێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: ئەگەری مردنی پیاوان بەهۆی دڵشکان لە خانمان زیاترە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
17 ئایار
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
17 ئایار
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 ئایار
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی نەبوونی پارە پڕۆسەری گەڕانەوەی ئاوارەکانی شنگال وەستاوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بارهەڵگرێك لەسنووری سلێمانی پردێك تێکدەشکێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی وردبینی لە فۆڕمی دابەشکردنی زەوی کۆتایی دێت