
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران
ئاڤا نیوز
میدیای فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە، لە یەکەم سەردانی دەرەوەیدا لە دوای دەستبەکاربوونی، ڕۆژی چوارشەممە سەرۆککۆماری وڵاتەکەیان سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: 8ـی تەمموزی ئەمساڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات بە ئامانجی "بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ".
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی ئیرنا کە ئاژانسی فەرمی ئێرانە بڵاوی کردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە یەکەمین گەشتی دەرەوەی وڵاتی بۆ عێراق ئەنجام دەدات و لەپاڵ کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، "ژمارەیەک یاداشتی لێکتێگەیشتن و هاوکاریش لە بواری ئەمنیی لەنێوان هەردوولادا واژۆ دەکات".
لەلایەکی دیکە: محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق پلانی سەردانەکەی پزیشکیانی ئاشکرا کردووە و ئەوەی خستووەتەڕوو، پزیشکیان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لە بەغدا، سەردانی نەجەف و کەربەلا دەکات، "ئەگەر دۆخەکەش گونجاو بێت، سەردانی بەسرە و هەولێریش دەکات".
باکگراوند: پێشتر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشتنامەی فەرمی پێشکەشی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری کۆچکردووی ئێران کرابوو بۆ ئەوەی سەردانی هەولێر بکات، لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیانیش وەک سەرۆککۆماری نوێ، نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتنامەی پێشکەشی ناوبراو کرد.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ئاسمانی باکووری کوردستان مانگ خەرمانەی داوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی كەوتنی یارییەكی منداڵان لە كەربەلا حەوت كەس بریندار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زنجیرە درامای بەرەو بەرزاییەکان - ئەڵقەی 12
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو هەزار دۆنم زەوی سەوزە تێکدراوە کە بە ئاوەڕۆ بەرهەم دەهات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند مەیموونێک خەڵکی گەڕەکێکی هەولێر هەراسان دەکەن
13 ئازار
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر 75%ی تەواو بووە
13 ئازار
هاوشێوەی چاپکراوەن دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش زەکاتیان لێدەردەکرێت
13 ئازار
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فازڵ میرانی: دەسەڵاتدارانی بەغدا کوردیان وەک هاوبەش قبووڵ نەکردووە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا دانیشتوانی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنەکەسە: دەستووری نوێی سووریا هەمووانی نائومێد کرد
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوخشە ناسیح وەک یەکەم ئافرەت لە مێژووی کوردستان پۆستی پارێزگار وەردەگرێت