خێزانی بازرگانە کوژراوەکەی دهۆک لەگەڵ جێگری وەزیری دادی تورکیا کۆبوونەوە
- کوردستان
- 10 ئەیلوول

حەکیم لوقمان، ئەو بازرگانە کوردەی لەماوەی ڕابردوودا لە ئیستەنبووڵ کوژرا. وێنە؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ ئەنیڵ بۆڕا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، تورکیا بۆ پرسی کوژرانی بازرگانە کوردەکەی دهۆک هاتە سەر خەت و لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆبوونەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی گرنگیدانە بە پاراستنی ئاسایشی گەشتیارانی کورد لە تورکیا، ئەمەش دوای ئەوەی باڵیۆزی تورکیا لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی، دڵنیایی دا لە سەلامەتی گەشتیارانی کورد و جەختی لەوە کردەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکەن.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، خانەوادەی حەکیم لوقمان لەلایەن خورشید یڵدرم، جێگری وەزیری دادی تورکیاوە بانگهێشتی ئەنقەرە کراون، کۆبوونەوەی لەگەڵیان کردووە و سەرۆکی دادگای ئیستەنبووڵی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕووداوەکە بکەن و تۆمەتباران بدرێنە دادگا.
ئەمەش بزانە: خێزانەکەی حەکیم هۆکاری کوشتنی کوڕەکەیان بۆ قسەکردن بە زمانی کوردە گەڕاندوە، تورکیاش ئەوەی ڕەتدەکاتەوە.
باکگراوند: حەکیم لوقمان، بازرگانێکی کوردی خەڵکی شاری دهۆکە، لە ڕۆژی 31-8-2024 لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا لەلایەن چەند کەسێکەوە کوژرا.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: حکومەتی فیدراڵی مامەڵەی نامرۆڤانە لەگەڵ کورد دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبەتەی پێنجەمی بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی ئەمریكا: واشنتن لە هاوكارییەكانی بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
9 ئاب
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
9 ئاب
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
9 ئاب
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
مەرجی گواستنەوەی قوتابیان بۆ قوتابخانە ئینگلیزییەكان ئاشكرا دەكرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبەتەی پێنجەمی بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كونسوڵی ئەمریكا: واشنتن لە هاوكارییەكانی بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی تۆیۆتای چینی قەدەغە دەکرێت