
گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزیرانی دارایی و پێشمەرگە ڕادەسپێرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی خانەنشینانی یەکەی 70ـی پێشمەرگە،
وێنە گەورەکە: د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمیر 7:00 ــی ئاڤا باسی چەند پرسێکی کرد، لەنێویاندا پرسی خانەنشینانی یەکەی 70ی هێزەکانی پێشمەرگە.
لێدوانی فەرمی: د.ئومێد سەباح ڕایگەیاند: هەردوو وەزیری دارایی و پێشمەرگە ڕاسپێردراون بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان ئەوانەی مەرجی یاساییان هەیە دەبێت بگوازرێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی و دۆسیەکانیشیان پڕ بکرێتەوە، ئەوانەشی کە کێشەی یاساییان هەیە دەبێت لە ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیاز بکرێت بۆ ئەوەی بزانین چ بڕیارێکیان لەسەر دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی هەبوونی کێشە لە لیستی مووچەی یەکەی 70 ئومێد سەباح ئاماژەی بەوەدا لە یەکەی 70 کۆمەلێک هەیە لە مانگی دوو لیستی مووچەی هەرێمی کوردستان کە ڕەوانەی بەغدا کرا، لیستەکانمان لە وەزارەت وەرگرت، بەشێک لەو کەسانەی بەناو خانەنشینن لەسەر یەکەی 70 تاوەکو ئێستا مووچەکانیان لەناو یەکەکە نەبوو، بەڵکو لەناو گەنجینەکان بوو لە وەزارەتی دارایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەندێک گرفتی دیکە هەبوو پەیوەست بە فەرمانی هەرێمی، وەزیری دارایی ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی بابەتەکانیان چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 46 خولەک لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوە سەختەکە؛ ئیسرائیل لەژێر هێرشی قورسی مووشەکی ئێرانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
46 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
3 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
- بزنس
- 15 حوزەیران
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە