شاندێکی هەولێر و بەغدا لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان گفتوگۆ دەکەن
- عێراق
- 17 ئەیلوول

لۆگۆ هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، لەگەڵ خانەنشینێکی هەرێمدا، وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
گەڕێکی دیکەی دانووستانەکانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر پرسی مووچە دەستپێدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی تایبەت لە بەغدایە و بڕیارە لە ئەمڕۆوە گفتوگۆکانیان دەستپێبکەن.
لێدوانی فەرمی: پێشتر د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەریمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمیر 7:00 ــی ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لایەنی عێراقی دەکەن، بۆ ئەوەی بزانن مووچەی خانەنشینانی سەربازی و ئەمنی چۆن هاوتا دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەتی عێراقدا کۆبوونەوە بکەن، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش پرسی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق ماوەی 10 ساڵە کار بە یاسایەکی تایبەت دەکات سەبارەت مووچەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەیەوێت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵدا بگاتە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی یاساکە بە تەواوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمیشدا جێبەجێ بکرێت و ڕێچکەی خۆی بگرێت.
باکگراوند: هەرێمی کوردستان خاوەنی 250 هەزار خانەنشینی سەربازی و مەدەنییە لەو ژمارەیەش 90 هەزاریان خانەنشینی سەربازی پێشمەرگەن، بەهۆی چەند گرفتێکەوە تاوەکو ئێستا مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق هاوتا نەکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا جارێکی دیکە هۆشداری دەداتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵلای عێراقی ههڕهشه لە ئەمریکا دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ درۆن لە ناوچەکانی پارێزگای زیقار دەکەونە خوارەوە