
بانگەشەی هەڵبژاردن لە سلێمان، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پارێزگاری سلێمانی ڕێنمایی نوێی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە، بەپێی ڕێنماییە نوێیەکە کەژاوەی ئۆتۆمبێل کە ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ دروست بکات قەدەغەیە.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی پێشووتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی 16-9ی بۆ دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکردبوو، بەڵام بەهۆی دوورخستنەوەی سێ کاندید، ئەو پرۆسەیە دواخرا و هێشتا وادەیەکی نوێ دیاری نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو ڕێنماییە پێنج خاڵە لەڕێگەی کۆمسیۆنەوە بۆ هەموو حزبەکان دەنێردرێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین پێیەوە پابەند بن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنماییەکە، پێویستە هەموو کاندید و قەوارە و هاوپەیمانیەتییەک پابەندی ئارامی شار بن، هاوکات هەڵگرتنی چەک و نمایشی سەربازی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قەدەغەن، دروستکردنی ئاستەنگ لەڕێگەی کەژاوەی دوور و درێژی ئۆتۆمبێل ڕێگەپێدراو نییە، لەگەڵ ئەوەدا داوا دەکرێت هێرش و ڕووبەڕووبونەوە ئەنجام نەدرێت و لە ئەگەری بوونی حاڵەتی لەمجۆرە پەنا بۆ دادگە ببرێت.
باکگراوند: بڕیارە 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەستپێبکات، حزب و هاوپەیمانییەکان کێبڕکێ لەسەر 100 کورسی پەرلەمان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت