
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق شیاوبوونی پێنج بەربژێری دیکە بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕەتدەکاتەوە، ماوەی سێ ڕۆژیش بە لایەنەکان دەدات ناوی بەربژێری دیکە پێشکەش بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران شیاوبوونی پێنج بەربژێر لە لیستەکانی "نەوەی نوێ، پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی کوردستانی" ڕەتکردووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: هەریەک لە "شتاو عەزیز حەمە مستەفا" و "موردان نەوزاد حەمەساڵح حەسەن" بەربژێرانی نەوەی نوێ لە بازنەی پارێزگای دهۆک، بەهۆی پێشکەشنەکردنی بەڵگەنامەی پێویست بۆ سەلماندنی مەرجەکانی خۆبەربژێرکردن بەتایبەت لە شوێنی نیشتەجێبوون لە دهۆک دوورخراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەریەک لە "حەسەن ڕەزا محەممەد ساڵح، لە پارتی دیموکراتی کوردستان، موحسن مستەفا حەمەد ئەمین، لە بزووتنەوەی گۆڕان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و نەجات ڕەمەزان کانەبی، لە هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای هەولێر" دوورخراونەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئەو بڕیارەوە ماوەی سێ ڕۆژی بەو لایەنانە داوە تاوەکو ناوی بەربژێری دیکە پێشکەش بکەن.
ئەمەش بزانە: پێشتر بە هەمان هۆکار و نەبوونی مەرجی پێویست بۆ بەربژێربوون سێ بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دوورخرابوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت