ئاڤا نیوز
کار بۆ ئەوە دەکرێت مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کورستان هاوتای عێراق بکرێت، دوای هاوتاکردن بەرزترین مووچە دەگاتە 400 هەزار دینار.
وێنە گەورەکە: دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵدایە مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەتیش هاوتای عێراق بکرێت کە ژمارەیان نزیکەی 76 هەزار کەسە و مووچەیان 100 بۆ 150 هەزار دینارە.
لێدوانی فەرمی: هەوراز عەبدولقادر، بەڕێوەبەر لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12:00ی ئاڤا میدیا کە ڕۆژان ئەبوبەکر پێشکەشی دەکات ڕایگەیاند: پرۆسەکە کاتی دەوێت و پێویستی بە وردبینی و کاری زۆرە، ئێمە لە هەوڵداین و داوامان لە بەغدا کردووە کەمترین مووچە 250 هەزار دینار بێت.
هەوراز عەبدولقادر لە بەشێکی گوتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا بە یەک لیست ناوەکان ڕادەستی وەزارەتی دارایی دەکەن، کە پێشووتر پارێزگاکان بە جیا دەکران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی 10 ساڵە 13 هەزار و 120 خاوەن پێداویستی تایبەت لیژنەیان بۆ کراوە و چاوەڕوانن مووچەیان بۆ ببڕێتەوە، وەزارەتی کار لەگەڵ ئەو 76 هەزار کەسەی دیکە کردوویەتی بە یەک پاکێج، بۆ ئەوەی هەم مووچەیان بۆ ببڕێتەوە هەم هاوتای عێراق بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
کەسێک لە مێرگەسۆر لە کاتی مەلەکردن خنکا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ 15% پێناسی گومرگی دەخاتە سەر کاڵاکانی تورکیا