ڕێکخەری نوێی گۆڕان پەیامی دەبێت؛ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دووپات دەکاتەوە
- کوردستان
- 30 ئەیلوول

لۆگۆی بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بەهۆی ناكۆكییە نێوخۆییەكان بزووتنەوەی گۆڕان بووە بە دوو بەشەوە، بەڵام ڕێكخەری نوێی حیزبەكە بەشدارییكردنی گۆڕان لە هەڵبژاردن دووپات دەكاتەوە.
لێدوانی فەرمی: جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەمشەو دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە لە کەناڵی کەی ئێن ئێن، لەبارەی پرسی هەڵبژاردن، ئاڵۆزییەکانی نێوان بزووتنەوەکە و داخستنی دەرگای گردی زەرگەتە بەڕووی هەڵسوڕاواندا قسە دەکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر دوو باڵ دابەش بووە، باڵی عومەری سەید عەلی کە بێ هەڵبژاردن دانا ئەحمەد مەجیدیان وەکو ڕێکخەری نوێی گۆڕان دەستنیشان کرد، لەگەڵ باڵی نما و چیا، کوڕانی نەوشیروان مستەفا. دەنگۆی ئەوەیە دانا ئەحمەد مەجید لەگەڵ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بێت و کوڕانی نەوشیروان مستەفاش ڕەتیدەکەنەوە گۆڕان بەشداریی هەڵبژاردن بکات.
لەمباریەوە: جەلال مستەفا، سەرۆکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ شتێک لەبارەی بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردن لای ئێمە نەگوتراوە، بەربژێرەکانمان بانگەشە دەکەن و ئێمەش پشتگیرییان دەکەین، ئیتر نازانم ئەگەر شتێکی نوێ و کتوپڕ بێتە پێشەوە".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی گواستنەوەی مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە گردی زەرگەتەوە بۆ گەڕەکی کوردسات، سەرۆکی جڤاتی گشتیی گۆڕان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "مەکۆی سەرەکی هەر لە گردی زەرگەتە دەبێت، ئەوەی دەگوازرێتەوە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان نییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت